کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی هەورامان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە، لە کاتی کۆڵبەری، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عارف ئەداک" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "ژیوار" لە ناوچەی هەورامان بە هۆی جەڵتەی دڵ، گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری و لە مەودای نێوان سنووری تەوێڵە و نەوسوود، تووشی جەڵتەی دڵ بووە، ناوبراو بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی لە ڕێگای کۆڵبەریەوە، ڕووی لە ناوچە سنوورییەکان کردووە.

کۆڵبەر ناوی توێژێکی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێرانە که لە ناوچە سنوورییەکاندا خەریکی کاری کۆڵکێشان و بارکێشانن.

ئەم توێژه زەحمەتکیشە لە تاوی هەژاری و نەداریدا ناچارن بۆ بژێوی ژیانی بنەمالەکانیان ڕوو لەم کارە پڕ مەترسییە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە