ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامەئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان، بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێ، لە شار و گوندەکانی شاری مەریوان، بە چالاکیی تایبەت هاتنی سەری ساڵ پیرۆز دەکەن.

لەو ڕێوڕەسمانەدا، کە لە گەڕەکی "بەهاران" و لقی گوندی "شارانی" بەڕێوە چووە بە نووسینی دروشمی تایبەت وەک: "نەورۆزمان پێکەوبوونمانە، خوێندن بە زمانی دایکی یەکەم هەنگاوە بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی" و هەروەها بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بەسەر منداڵاندا، پێشوازییان لە نەورۆز کرد.

ڕۆژی یەکشەممەش، ٢٦ی ڕەشەمە، یەکەمین چالاکیی ڤەژین، لەژێر ناوی "نەورۆزانەی ڤەژین"، بە دروشمی؛ "بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە"، بەرەو پیریی نەورۆزەوە چوون.

لەم چالاکییەدا، کە به دروشمی "بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە"، لە قوتابخانەی سەرەتاییی "ڕزوان"، لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو، لەم ڕێوڕەسمەدا کتێبی منداڵان بەسەر ٣٨٠ قوتابیی سەرەتایی دابەش کرا.

هاوکات لەو چالاکییەدا سروودی منداڵان و چەندین بەرنامەی شاد و ڕەنگاڵە پێشکەش بە منداڵانی کوردستان کرا.

هەر لەو پێوەندییەدا، بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز، ئەنجومەنی کەمئەندامانی شاری بۆکان و تایبەت بە منداڵانی کەمئەندام بۆ پێشوازی لە نەورۆزی ٢٧١٩ ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

لەم ڕێوڕەسمەدا ئەنجومەنی مۆسیقای شاری بۆکانیش بەشدار بووه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو