ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرائاژانسی کوردپا: بە بۆنەی ٣١کەمین ساڵیادی کارەساتی شیمیایی‌بارانکردنی شاری هەڵەبجە، ڕێز لە عەلی عابدی هونەرمەندی کورد خەڵکی شاری سەقز، گیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمە، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی شیمیایی‌بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكیی لاوان له‌ ٣١‌مین ساڵیادی شیمیایی‌بارانی هه‌ڵه‌بجە‌، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا ڕێزیان لە تەمەنێک خزمەتی هونەریی "عه‌لی عابدی" هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ و توێژەری خەڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرت.

هونەرمەند عەلی عابدی یەکەمین هونەرمەندەی کوردە، کە سروودێکی لە ژێرناوی "بە تەنیا جێم مەهێڵن" بۆ قوربانییانی شیمیایی‌باران کردنی شاری هەڵەبجە خوێندووە و بەو بۆنەیەوە کۆمەڵەی قوربانییانی شیمیایی‌بارانی هەڵەبجە و کانوونی گەشەپێدانی چالاکیی لاوان بۆ ڕێزگرتن لە چالاکییەکانی ئەو هونەرمەندە کورد،خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە ناوبراو کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، هونەرمەند عەلی عابدی، یەکێک لە هونەرمەندانی ناوداری کورد، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت کرا.

ئەو هونەرمەندە ناسراوە کوردە، لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە بواری هونەریدا، کار و چاکیی دەستپێکردووە و سەرکەوتنی بەرچاویشی لەو بوارەدا، بەدەست هێناوە.

ناوبراو، تا ئێستا ٤ کتێبی لە بواری ئاهەنگسازی و لێکۆڵینە دەستی موزیکی کوردی بەناوەکانی " بەتەنیا جێم مەهێڵن ، وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی(٢٠٠٤سلێمانی)" ، "لە دڵمایە، ژیان و بەرهەمی ڕەشید فەیزنژاد(٢٠٠٦ سلێمانی )" ،"ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(١٣٩١) "، " زایەڵە ، ٣١ گۆرانی بۆ تار ، سێتار و سەنتوور .
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٠ - ١٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٢٠ تاران

ناوەندی "ڤەژین" ، چەندین خولی فێرکاری بەڕێوەدەبات