خۆکوژیی سێ هاووڵاتیی لە پارێزگای ئیلام لە کەمتر لە یەک حەوتوودا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خۆکوژیی سێ هاووڵاتیی لە پارێزگای ئیلام لە کەمتر لە یەک حەوتوودائاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ‌هێنا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵە، بە ناوی "ئومید حەیدەری" خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی خواردنی "حەبی برینج"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمە، ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی "مینا شەهیدی" خەڵکی شاری ئیلام، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە بووە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ئیلام ، بە ناوی "عەلی میرمیرانی"، بە "چەکی ڕاو" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

ئەو سێ هاووڵاتییە ئیلامییە، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان، ‌هێناوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا