زیندانییەکی سیاسیی کورد، لە زیندانی فشافوویە، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەکی سیاسیی کورد، لە زیندانی فشافوویە، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "بەرزان محەممەدی" زیندانیی سیاسیی کورد، لە لایەن لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای پێداچوونەوەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی، لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمە، لە لایەن لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران، بەڕێوەچوو ە و ڕۆژی ڕابردوو، ئەو حوکمەیان لە زینداندا، بەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕاگەیاند.

ناوبراو، لە کاتی ناڕەزایەتییەکەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، دەسبەسەر کرا و لە دادگای سەرەتاییدا، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە