گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرائاژانسی کوردپا: گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان، لە شەڕ و تێکەڵچوونی لەگەڵ هێزێکی چەکدار، لە سنووری شاری بانە، کوژرا.

ئیوارەی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، بە هۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لەگەڵ کەسانێکی چەکدار لە سنووری شاری بانە، گرووبانێکی ‌هێزە ئینتزامییەکان کوژرا.

هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان شوناسی ئەو مەئموورە کوژراوەیان "گرووبان یەکەم ئەبووزەر حەمزە کورد" خەڵکی شاری مەلایری پارێزگای هەمەدان، ڕاگەیاندراوە.

ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەوە، کاتژمێر ٣٠و ٩ شەوی ٢٦ی ڕەشەممە، لە ناوچەی سنووری "سەراو"ی بانە ڕوویداوە.

هەتا ئێستا هیچ کام لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی ئێران، بەرپرسایەتی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە