سەرمابردووی و تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو کۆڵبەرەی کردە قوربانی

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەرمابردووی و تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو کۆڵبەرەی کردە قوربانیئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە هۆی سەرمابردووی لە ناوچەی سەردەشت گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شاکر میاووقی" (پوور خالید) خەڵکی گوندی "دزە"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە شاری سەردەشت، بە هۆی سەرما و گڕێووە، گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی سەرمابردوویەوە، گیانی لە دەست دا و پاش ئەو ڕووداوە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت، ڕاگوێزراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود تەیمووری" خەڵکی گوندی "کڵاش" سەر بە شاری جوانڕۆ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، لە سنووری شاری نەوسوود، بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندرووستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە