دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنه

١٣٩٧/١٢/٢١ - ١٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٧:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنهئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە چالاکێکی کرێکارییان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "تەوفێق محەممەدی" خەڵکی سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەم چالاکە کرێکارییەیان لە کاتی کارکردندا و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکارییە بۆ زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتییان لەو شارەدا کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا