کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە" گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٢/٢١ - ١٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی \ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە" لە ناوچەی هەورامان، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٢٠ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد، تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە" لە شوێنێک بە ناوی "تەخمگا" بەرانبەر بە "گوناو" لە ناوچەی هەورامان، گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە ناوی "ئەفشار سەیادی‌نیاز" ڕاگەیاندراوە. ئەم کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دەسبەجێ گیانی لە دەسدا و تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان، ڕاگوێزراوە.

کۆڵبەر ناوی توێژێکی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێرانە که لە ناوچە سنوورییەکاندا خەریکی کاری کۆڵکێشان و بارکێشانن.

ئەم توێژه زەحمەتکیشە لە تاوی هەژاری و نەداریدا ناچارن بۆ بژێوی ژیانی بنەمالەکانیان ڕوو لەم کارە پڕ مەترسییە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە