کرێکارێکی بۆکانی لە شاری یەزد گیانی لەدەست دا

١٣٩٧/١٢/٢٠ - ١١-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری یەزد گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان، لە بینایەکی نیوەکاری لە شاری یەزد، بە هۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی "محەممەدڕەزا جەوان" کوڕی ڕەحیم، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی لە شاری یەزد، تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە، بە هۆی بەربوونەوە لەو بینایە دەسبەجێی گیانی لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، کرێکاریکی دیکە کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری قورووە، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە تەڕەبار فرۆشی شاری تاران، سووتا و گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، خەڵکی گوندی "شوراب حاجی" سەر بە شاری قورووە بووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەممە، کرێکارێکی کورد خەڵکی گوندی "توارملا"ی شاری سنە، بە ناوی "محەممەد مەلایی" تەمەن ١٩ ساڵ، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کاربوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا