جاددەکانی مەرگ لە کوردستان، گیانی دوو خوێندکاری کوردیان ئەستاند

١٣٩٧/١٢/٢٠ - ١١-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

جاددەکانی مەرگ لە کوردستان، گیانی دوو خوێندکاری  کوردیان ئەستاندئاژانسی کوردپا: دوو خوێندکاری کورد خەڵکی شاری بۆکان، لە جاددەی نێوان میاندووئاو و مەهاباد"، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو خوێندکاری کورد، خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی "موحسێن ئەمین پوور" و "پوویا فەلاحیی بۆکانی"، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا.

ئەو دوو خوێندکارە کوردە، ئەندازیاری ڕشتەی مێعماری لە زانکۆی ڕەشت لە باکووری ئێران بوونه.

ئەو دوو خوێندکارە کوردە، لە کاتی ئەو ڕووداوەدا خەریکی ئامادەکردنی "تێزی زانکۆ" لە بەشی مێعماری بوونە.

موحسێن ئەمین پوور و پوویا فەلاحیی بۆکانی، هەروەها لە بواری ئاسەواری کۆن، مێژوو، و موسیقای فولکوور کوردی، کاریان دەکرد.

لە لایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوودا، لە جاددەی پاوە و ڕوانسەر، بە هۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری "پێژۆ" ٧ هاووڵاتیی کوژران و بریندار بوون، کە لەو ڕووداوەدا ژنێک، دوو پیاو و منداڵێکی سێ ساڵە، گیانیان لە دەسدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان نێونجی کوژران و برینداربوونی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران ٢٣ هەتا ٢٧ هەزار کوژراوه لە ماوەی یەکساڵدا یه و هاوکات ٢٥٠ هەزار برینداریشی لێکەوتووەتەوەکە دەکرێ بڵێین هەر ساڵ بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ئێران ڕوو دەدات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا