زیندانییەک لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا

١٣٩٧/١٢/٢٠ - ١١-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەک لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرائاژانسی کوردپا: لانیکەم یەکێک لەو سێ زیندانییەی کە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بۆ بەرێوەچوونی حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوزرابوونەوە، لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئێعدام کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی ڕەشەممە، زیندانییەکی کورد بە ناوی "ناجی عومەرزادە" کوڕی حاجی عومەر خەڵکی گوندی "کەنیسی" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ، لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە لە سێدارە درا.

ئەو زیندانییە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممە، لەگەڵ دوو زیندانیی دیکە به ناوەکانی "خەلیل ساڵحی" و "حوسێن ئیبراهیمی"، لە بەندی زیندانیانی ئاسایی زیندانی ورمێ، بۆ ژووری تاکەکسی ڕاگوێزرابوون.

ناجی عومەرزادە، نزیکەی ١٠ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە لایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا و لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:١٧ تاران

خۆکوژیی ژنێک لە کرماشاندا

١٣٩٨/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٥٧ تاران

بانگی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان