٣٩ قوتابخانەی شاری سەقز لە حاڵی ڕووخانن

١٣٩٧/١٢/١٩ - ١٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٧:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٣٩ قوتابخانەی شاری سەقز لە حاڵی ڕووخاننئاژانسی کوردپا: ٣٩ قوتابخانەی شاری سەقز لە حاڵی ڕووخاندن دان و ٢٥ قوتابخانەی دیکە بەکەڵکی وانەوتنەوە نایەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٣٩ قوتابخانەی ڕووخاو لە شاری سەقز بوونی هەیە و بە وتەی بەرێوەبەری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە "زیاتر لە ١٠ هەزار قوتابی لە ئاستی ئەو شارە لەو قوتابخانە کۆن و پتورکاواندا، دەخوێنن".

بەپێی ئەو ئامارە، قوتابخانەکانی "کچانەی شاهد" و کار دانیشی ئازادی"، حوکمی ڕووخاندنیان ڕاگەیەندراوە، بەڵام هەنووکە خاڵی نەکراون و هەروەها قوتابخانەکانی تەربیەتی کۆن، خالید ئیستامبوڵی کۆن و وەحدەتی کۆن"، چۆڵ کراون، بەڵام نەڕووخێندراون.

لە کۆی ئەو ئامارە، ٣٤ قوتابخانەی کۆن و پتورکاوی شاری سەقز، تایبەتە بە گوندەکان و تەمەنی ١٣ قوتابخانەی سەرەتایی، ٧ دواناندی یەکەم و ٢ دواناوەندی دووهەم و ٣ قوتابخانەی فەنی کۆتایی پێی هاتووە.

لەم ماوەی دواییەدا، "ڕەنگەڕێژان، بەیک ئویسی، قشلاق پل، کانی جەشنی، میتو، خیدر و ئاخکەندی" لە لایەن خێرخوازانە دروست کراون.

مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا"، ڕایگەیاندبوو: "بەداخەوە ٢٣٧ قوتابخانەی پارێزگای سنە مەترسیدار و لە حاڵی ڕووخاندان، کە بارودۆخی ئەو قوتابخانانە باش نییە و پێویستە پارەیەکی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە، تەرخان بکرێت."

بەرێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە ڕاگەیاند: "زیاتر لە ٢٨٧٥ قوتابخانەی لەو پارێزگایە بوونیان هەیە کە سەدا ٣٠ی ئەو قوتابخانانە، ناستاندارن."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

لاوێکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە