هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/١٨ - ٠٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە، دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەجید ڕەزم‌ئاور" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هەتا ئێستا، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە دەسبەسەر کراوە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە