لیستی ناوی زیندانییانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ

١٣٩٧/١٢/١٨ - ٠٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لیستی ناوی زیندانییانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێئاژانسی کوردپا: ٧٠ کەس لە زیندانییانی سیاسی کورد، لە بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، دان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧٠ زیندانیی سیاسی لە بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگیراون و ئەو زیندانییانە لە دادگاکانی ئینقلاب بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەنابی دژی ئەمنییەتی تەناهی، پڕوپاگەندە دژی نیزام و ئەندام یان لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تاوانبار کراون.

عۆسمان مستەفاپوور، کۆنترین زیندانیی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ دایە.

لیستی ناوی ٧٠ زیندانیی سیاسی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، لە لایەن یەکێک لە بەرپرسانی ئەو زیندانەوە، بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نێردراوە،کە ناوی لەلایەن ئاژانسی کوردپا، پارێزراوە.

ئەو لیستە لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندان، چاپ و بۆ ڕێکخراوی زیندانەکان و "اقدامات تامینی و تربیتی" ئێران، ڕەوانە کراوە.

لەو لیستەیەدا، ناوی هێندێک کەس هاتووە کە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون یان کەوتوونەتە بەر لێخۆشبوونی قەزاییەوە.

زیندانی ناوەندی ورمێ ١٣ بەندی هەیە و لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی دامەزراوە و لە جادەی دەریای ورمێ، هەڵکەوتووە و ناوەندی کونتڕۆڵ کردنی ئەم زیندانە، ڕێکخراوی زیندانەکانی قوەی قەزاییەیە.

لە کۆی ئەو ٧٠ کەس، تەنیا یەک زیندانیی سیاسی تورکە، ٦٩ زیندانی دیکە کوردن.

ناوی ئەو ٧٠ زیندانییە سیاسیە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:١٧ تاران

خۆکوژیی ژنێک لە کرماشاندا

١٣٩٨/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٥٧ تاران

بانگی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان