یادی بیست و هەشتەمین ساڵی دامەزراندی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان بەرز ڕاگیرا

١٣٩٧/١٢/١٦ - ٠٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یادی بیست و هەشتەمین ساڵی دامەزراندی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان بەرز ڕاگیرائاژانسی کوردپا: کۆڕێک بە بۆنەی یادی بیست و هەشتەمین ساڵی دامەزراندی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمە، لە یادی بیست و هەشتەمین ساڵی دامەزراندی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان کۆڕێک لە ژێر ناونیشانی "ئاوڕێک لە فەرهەنگی کوردەواری" بەڕێوەچوو.

لەو کۆڕەدا سەرەتا فاتێح مستەفایی بەرپرسی کومیتەی فەرهەنگیی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان پەیامی ئەنجومەنی بۆ ئەو کۆڕە خوێندەوە.

دواتر ئەنوەر ڕەوشەن وتارێکی لەسەر فەرهەنگ بەگشتی و فەرهنگی کوردەواری بە تایبەتی خوێندەوە و سەید ئیسماعیل حسەینی وتارێکی سەبارەت بە فۆلکلۆر پێشکەش کرد.

لە درێژەی ئەو کۆڕەدا، فاتێح ئەرژەنگی بە پیشاندانی چەن یاری کوردی وتارێکی لەسەر یاری و کایە کوردییەکان پێشکەش کڕد.

لە بەشێکی تر لەو کۆڕەدا کەریم خاوەری باسێکی لەسەر مێژووی هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەش کرد. فارۆق توتمەری بە شمشاڵ و تیپی هەڵپەڕکێی دوانزە سوارەی قەڵای مەریوان و گۆرانی عومەر کارێزی و هەروەها تیپی مۆسیقای قەیووم فەتتاحی کۆڕەکەیان ڕازاوەتر کرد.

لە کۆتاییدا چەند سپاسنامە پێشکەشی تیپی هەڵپەڕکێی دوانزە سوارەی قەڵا کرا.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە هۆگرانی فەرهەنگی کوردی بە گەرموگوڕی پێشوازییان لەو کۆڕە کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە