دۆسیە سازی قەزایی بۆ مامۆستایەکی کورد لە شاری ورمێ

١٣٩٧/١٢/١٦ - ٠٧-٠٣-٢٠١٩ - ١١:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دۆسیە سازی قەزایی بۆ مامۆستایەکی کورد لە شاری ورمێئاژانسی کوردپا: لقی ٥ی دادسەرای گشتیی شاری ورمێ دۆسیەیەکی قەزایی، بۆ مامۆستایەکی کورد، سازکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ ڕەشەممە، مامۆستایەکی کورد بە ناوی "پەیمان نەقشبەندی" پاش سازکردنی دۆسیەیەکی قەزایی بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" ، لە لقی ٥ی دادسەرای گشتیی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تەمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو مامۆستا کوردە، لەگوندی "ڕەشکان"ی شاری ورمێ خەریکی خوێندن بە منداڵان بووە.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممە، پەیمان نەقشبەندی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام و خوێندنی شێعری سیاسی لە پۆلی خوێندن" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەممە، مامۆستایەکی کورد بە ناوی "پەیمان نەقشبەندی" پاش تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوێزرایەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە