ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، ‌هەڕەشەی دۆسیەسازی لە مامۆستایانی سەقزی کرد

١٣٩٧/١٢/١٥ - ٠٦-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، ‌هەڕەشەی  دۆسیەسازی لە مامۆستایانی سەقزی کردئاژانسی کوردپا: پاش مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان لە کوردستان و ئێران، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، هەڕەشەی دۆسیەسازی لە مامۆستایانی مانگرتووی ئەو شارە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، پاش مانگرتنی سەرتاسەری فەرهەنگییان، هەڕەشەی لە مامۆستایانی ئەو شارە کردووە و خستوویانییەتە ژێر گوشارەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، بۆ کۆتایی هێنانی مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئەو شارە،هانای بۆ هەوڵی "فراقانونی" بردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: سەرەڕای هەڕەشەکانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان زیاتر لە ٧٠ خوێندنگەی ئەو شارە بەرێوەچوو.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: داخوازی مامۆستایان لەو مانگرتنەدا، لابردنی جیاوازی، هەڵوەشانەوەی گەڵاڵەی چەساندنەوەی مامۆستایان، لابردنی کێشەی ژیان و گوزەرانی فەرهەنگییان، ئازاد کردنی ما مۆستایانی بەندکراو ... بوون.

ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا، پێداگری لە سەر ئەوە کرد کە، مامۆستایان ڕایانگەیاندووە، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان، درێژە بە مانگرتنەکەی خۆیان دەدەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

لاوێکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە