کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا

١٣٩٧/١٢/١٢ - ٠٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنووری حاجی عۆمران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە ١١ی رەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەید عەبدولواحید بەرزەنجی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی سەید ئەحمەد خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، گیانی لە دەست دا.

ئەو ڕووداوە، لە شوێنێک بە ناوی "گۆڕی پتکێ" شاری پیرانشار و لە کاتژمێر ١٠و نیوی شەوی ١١ی ڕەشەممە ڕوویداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی هەتا ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان، ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووە.

سەید واحید بەرزەنجی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە