دوو لاوی کورد خەڵکی مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٢/٠٩ - ٢٨-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو لاوی کورد خەڵکی مەریوان دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممە، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی گوندەی "گوێزەکوێرە"ی شاری مەریوان بە ناوەکانی "ئارمان سلێمانی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی بارام و "محەممەد محەممەدی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی عەبدوڵلا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە، ناوبراونیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ وڵامێکی ئەرێنیان دەسنەکەوتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە