٣٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ "بانگهێشتی ئیتلاعات کران

١٣٩٧/١٢/٠٨ - ٢٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٣٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی \ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ٣٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٥ لاوی خەڵکی گوندی "نێ"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کران و هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لێکردوون لە بەشداری کردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز خۆببوێرن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگهێشتی کردنی لاوانی گوندی نێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هەڕەشە کردن لەوان لە بەشداری نەکردن لە ڕێوەڕەسمی نەورۆز لە کاتێکدایە کە، تەواوی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی سەر ساڵی نوێی و جێژنی نەورۆز، لەو گوندە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمە، هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هێرشیان کردە سەر گوندی "نێـ"ـی مەریوان و پێشیان بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لەو گوندە گرت.

لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر گوندی نێ، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە حکوومەتییەکان و خەڵکی ئەو گوندە هاتە ئاراوە و لەو پەیوەندییەدا، چەندین هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندە دەسبەسەر کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە