سیمینارێک لە ژێر ناوی " زمانی کوردی و جیهانی مودێڕن" لە مەریوان بەڕێوەچوو

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سیمینارێک لە ژێر ناوی \ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی سیمینارێکی بۆ دوکتور بەختیار سەججادی سەرۆکی بەشی زمان و وێژەیی کوردی زانستگەی کوردستان ساز کرد.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە ۱ی ڕەشەمەی سیمینارێک لە ژێر ناوی "زمانی کوردی و جیهانی مودێڕن" بۆ "دوکتور بەختیار سەججادی" سەرۆکی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگەی کوردستان ساز کرد.

سەرەتا پێشکەشکاری سیمینارەکە، " عەتا وەلەدی" بەخێرهاتنی سەرجەم میوانانی کرد و داوای کرد لە " هادی محەممەدیان" بۆ خوێندنەوەی دەقی پەیامی ئەنجومەن، پاشان " ئەمین عەزیزی" وتاری یەکیەتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوانی بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک پێشکەش کرد.

دواتر دکتور "بەختیار سەججادی" بانگھێشت کرا بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکەی لەسەر زمانی کوردی و جیھانی مۆدێڕن.

پاش وتارەکەی "دوکتور بەختیار سەججادی"، لە پانێلێکی دوو کەسیدا " ئارام ساڵحی" لەسەر زمانی کوردی چەن پرسیارێکی ئاراستەی "دکتور بەختیار سەججادی" کرد.

لەو پەیوەندیەیدا، ژەمارەیەک لە بەشداربووان ئاماژەیان بە چەند خاڵ و بابەتێکی ئەو پانێلە کرد و چەن پرسیارێک ھاتە ئاراوە.

لە کۆتاییدا بە پێشکەشکردنی سپاسنامەییەک بۆ "دوکتور بەختیار سەججادی" لە لایەن " ئەنوەر ڕەوشەن"سمینارەکە کۆتاییی پێ هات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە