مامۆستایەکی کورد بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مامۆستایەکی کورد بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئومید شامحەممەدی، چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، به یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە ئەو مامۆستا کوردەی بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی"، مەحکووم کردووە.

ئەو مامۆستا کوردە، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، ڕۆژێک پێش لە مانگرتنی سەرتاسەریی مامۆستایان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئومید شامحەممەدی و ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی سەرماوەز، "ئومید شامحەممەدی" مامۆستای کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا