سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کردئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی خەڵکی ورمێ بە هۆی سەرما و سۆڵە لە سنووری شاری بانە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی کورد، بە ناوی "مەتین سلێمانپوور"، تەمەن ١٦ ساڵ، کوڕی جەبار، خەڵکی گەلی قاسملوو، بە هۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری شاری بانە گیانی لە دەست دا.

برای ئەو لاوه کوردە، بە هەواڵنیری کوردپای ڕاگەیاندووە: "براکەم ویستوویەتی سەفەری کوردستانی باشوور بکات کە لە سنووری بانە تووشی ئەو ڕووداوە بووە".

ناوبراو وتیشی: "تەرمی براکەم لە لایەن دانیشتووانی ناوچەکە لە سنووری بانە دۆزراوەتەوە."

برای مەتین جەختی کردووەتەوە، کە مەتین کۆڵبەر نەبووە و هیچ کاتیش کۆڵبەری نەکردووە.

شایانی باسە، تەرمی ئەو لاوە کورد لە زێدی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا