دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنەئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلمان عابدی" خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرەچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی و لەگەڵ لێدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبرایان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو لاوە کوردە، لە بەردەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام بەهرامی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەیی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا