چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: لە درێژەی دەسبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "زەکریا نەقشبەندی" لە شاری سنە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە، دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵەکەی و هێندێک کەرەستەی شەخسی ناوبرایان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هەتا ئێستا بێئاکام بووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دوو چالاکیی ژینگەپارێز بە ناوەکانی "ئارمان وەفایی" و "شاهۆ فەرەجی" خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:١٧ تاران

خۆکوژیی ژنێک لە کرماشاندا

١٣٩٨/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٥٧ تاران

بانگی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان