چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕاگوێزراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "ئیرج ڕەحیم‌زادە" خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو هاووڵاتییە کوردە، باش دەسبەسەر کرانی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئیرج ڕەحیم‌زادە، خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا