دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی سەقزی لە لایەن ئیتلاعاتەوە

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی سەقزی لە لایەن ئیتلاعاتەوەئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە سەقز دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام بەهرامی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەیی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.

ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە بڵاو نەبووە.

ئارام بەهرامی خێزاندار و یەک منداڵی هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا