وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وەشانگەی \ئاژانسی کوردپا: نووسینگەی وەشانگەی "باشوور" لە شاری ئیلام کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمی کرانەوەی نووسینگەی وەشانگەی "باشوور"، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە نووسەران، شاعێران و هۆگرانی زمانی کوردی لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو.

بەشێک لەم ڕێورەسمە بۆ شێعرخوێندنەوە، وتووێژ و مۆسیقا تەرخان کرابوو، سەرنجدان و پێویستیی پێکهینانی ناوەندەکانی ڕاگەیاندن، ئەدەبی و فەرهەنگیی بە تەکووزیی لەسەر زمانی دایکی جەختیان لەسەر کرایەوە و هەر کام لە بەشداران لەم ڕێوڕەسمە، ڕوانگە و بۆچوونی خۆیان لەم بارەوە دەربڕی.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی "باشوور"، وێڕای سپاس و پێزانین لە هەموو بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە ڕایگەیاند: هەموو هەوڵ و ئیرادەی خۆمان لە پێناو خزمەت بە زمان و ئەدەبیاتی پارێزگا و ناوچەکەمان وەگەڕ دەخەین.

سەرماوەزی ئەمساڵ، وەشانگەی "باشوور" بۆ چالاکی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی خوارین (کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و...) لە ئیلام مۆڵەتی وەرگرت.

وەشانگەی "باشوور" به بەرپرسایەتیی "محەممەدموراد نەساری" نووسەر و شاعێری کورد لە ئیلام، چالاکییەکانی خۆی دەست پێ دەکات.

لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە، "محەممەدموراد نەساری" وەکوو کەسایەتی شێعری جەوانی کوردی هەڵبژێردرا و ڕێز لە چالاکییەکانی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردیدا گیرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا