دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنەئاژانسی کوردپا: دوو چالاکیی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دوو چالاکیی ژینگەپارێز بە ناوەکانی "ئارمان وەفایی" و "شاهۆ فەرەجی" خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە شاهۆ فەرەجییان دەسبەسەر کردووە و ئارمان وەفایی لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم دوو چالاکە، دەستیان داوە بە پشکنینی ماڵی ئەم دوو چالاکە و دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەل و پەلی شەخسی ئەوانیاندا گرتووە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو چالاکە کوردە لە بەر دەستدا نییه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا