کەمئەندامبوونی منداڵێک لە شاری شووش بە هۆی تەقینەوەی مین

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کەمئەندامبوونی منداڵێک لە شاری شووش بە هۆی تەقینەوەی مینئاژانسی کوردپا: منداڵێکی خەڵکی شاری شووش سەر بە پارێزگای خووزستان، بە هۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام ببوو.

رۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، منداڵێکی تەمەن١٢ ساڵ، بە ناوی "سەعید نیازی"، لە ڕۆژئاوای کەرخە، سەر بە شاری شووش، بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ئەندامێکی جەستەی لە دەست دا.

لەم ڕووداوەدا دەستی ئەو منداڵە پەڕیوە و چاوەکانی بریندار بوونە، کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شووش.

هەروەها لەم ڕووداوەدا، کچێکی دوو ساڵە، دەستی بە هۆی بەرکەوتنی پارچەیەک لەو مینە، برینداری بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێران، دوووهەمین وڵاتی ئالوودە بە مین و کەرەستەی شەڕە و لانیکەم ١٦ میلیۆن هێکتار لە زەوی و زارەکانی پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام و خووزستان بە پانتایی چوار میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار، ئالودە بە مین کراون.

تا ئێستا دەیان ڕاپۆرتی دڵتەزێن، سەبارەت بە تەقینەوەی مین و کەرەستەی شەڕ و کوژرانی خەڵکی سڤیل، لەو ناوچانە بڵاو کراوەتەوە و هیچ کەسیش بەرپرسایەتی ئەم تراژێدیایە بە ئەستۆ ناگرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە