دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی "هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکان" لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی \ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، رۆژی دووشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحەمەد سەلیمی" تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی جەلال، لە بەخشی سیروان سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەسبەسەرکردندا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە کەوتووەتە بەر لێدان.

ئەو سەرچاوە گوتی: هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران