دوو لاوی کورد بە هۆکارێکی نادیار لە کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو لاوی کورد بە هۆکارێکی نادیار لە کامیاران دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی "سەلاح ڕەعنایی و حەمید بێهجەتی"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەمید بێهجەتی پاش یەک ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگە ئازاد کراوە و هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان بە سەر موبایلی ناوبراویان گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: سەلاح ڕەعنایی هێشتا لە دەسبەسەریدایە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەم لاوە کوردە لە بەردەستدا نییە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ڕەعنایی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو لاوە کوردە لە بەردەستدا نییه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا