مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ و چوار مانگ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ و چوار مانگ زیندان مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٦ ساڵ و چوار مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەسعود شەمس‌نژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە تۆمەتی "پرۆپاگاندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" لە لایەن لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ ساڵ و چوار مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، ئەم پارێزەرە کوردە بۆ لقی ئیجرایی ئەحکامی دادگایی ئینقلابی ورمێ بانگهێشت کراوە و ئەو حوکمە پێ ڕاگەیەندراوە.

دادگایی کردنی مەسعود شەمس‌نژاد ١١ی ڕێبەندان بێ‌بوونی پارێزەر لە لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی ورمێ بەڕێوەچووە و دادگا بە پشت بەستن بە مادەکانی ۴۹۹ و ۵۰۰ یاسایی سزادانی ئیسلامی ئەو حوکمەی بۆ ناوبراو دەرکردووە.

دەرچوونی حوکمی ٦ ساڵ و چوار مانگ زیندان بۆ ئەم پارێزەرە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و دۆزگەری ورمێ بووە.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، مەسعود شەمس‌نژاد، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە شاری ورمێ دەسبەسەر و پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران