ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرائاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە بە هۆی لێدانی چەقۆ و لێدان بە ئاجۆر، لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، ژنە هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە بە ناوی "لەیلا (نازەنین) حوسێن پەناهی" لە لایەن مێردەکەیەوە لە پارکی منداڵی ئەو شارە، کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەییەکی ئاگادار، ئەم ڕووداوە بە هۆی "کێشەی بنەماڵەیی" ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: بکوژەکە دوای ڕووداوەکە ئەو شوێنەی بەجێ هێشتووە و دواتر لە لایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: ئەو کردەوەیە لە پێش چاوی خەڵک ڕوویداوە.

کوشتنی ئەم ژنە لە لایەن مێردەکەیەوە دژکردەوەی چالاکانی بواری ژنان و هەروەها بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران