دوو زیندانیی سیاسیی کورد تۆمەتە وەپاڵدراوەکەیان بۆ ڕوون کرایەوە

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو زیندانیی سیاسیی کورد تۆمەتە وەپاڵدراوەکەیان بۆ ڕوون کرایەوەئاژانسی کوردپا: دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە لقی ٢ی بازپۆرسیی سنە، تۆمەتە وەپاڵدراوەکەیان بۆ ڕوون کرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەمە، ١٥ی ڕێبەندان، دوو زیندانیی سیاسیی کورد به ناوەکانی " هووشمەند عەلیپوور" خەڵکی سەردەشت و "محەممەد ئوستاد قادر" خەڵکی سەقز به هەبوونی پارێزەرەکەیان "علی ساکنی" لە لقی ٢ی بازپۆرسیی سنەدا، تۆمەتە وەپاڵداروەکەیان بۆ ڕوون کرایەوە.

هەژیر عەلیپوور، برای هووشمەند عەلیپوور لەمبارەوە لە سەر دیواری فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: " بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە بۆ ئاخرین بەرگرییەکان سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان ببرێنە دادگا و دواتر دۆسییەکەیان ڕەوانەی دادگای ئینقلابی شاری سنە بکرێت.

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بەفرانباریش، ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە بۆ تەواوکردنی دۆسیییەکەیان بانگهێشتی دادگای سنە کران.

ئەم دوو زیندانییە سیاسییە، ١٢ی گەلاوێژ به تۆمەتی "ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٠٨ ڕۆژ دەستبەسەر کران، ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرانەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی شاری سەقز.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران