دوو هاووڵاتیی پیرانشاری به دانانی بارمتە به شێوەی کاتی ئازاد کران

١٣٩٧/١١/٢١ - ١٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی پیرانشاری به دانانی بارمتە به شێوەی کاتی ئازاد کرانئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە، به دانانی بارمتە، به شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ لەمەوپێش، هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی "شێرکۆ عەلیمحەممەدی"، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا به دانانی بارمته ئازاد کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی سپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و پاش گەڕان بە نێو ماڵەکەیدا، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکران به تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ.

لە لایەکی تریشەوە، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کوردی دیکە به ناوی "کەماڵ ئازادداوەر" خەڵکی پیرانشار، به دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن به شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کۆتایییەکانی مانگی سەرماوەزدا، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٩:٢٦ تاران

دەسبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مەهاباد

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا