سپای پاسداران مامۆستایەکی ئایینیی کوردی لە شاری ورمێ دەسبەسەر کرد

١٣٩٧/١١/٢٠ - ٠٩-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران مامۆستایەکی ئایینیی کوردی لە شاری ورمێ دەسبەسەر کردئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی ئایینیی کورد، خەڵکی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی رێبەندان، مامۆستایەکی ئایینیی کورد، بە ناوی "مامۆستا عیسا ئازەری" پێشنوێژی گوندی "کورانه" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا ئایینییە، لە کاتی دەسبەسەرکردندا کەوتووەتە بەر لێدانی هێزەکانی سپای پاسداران.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕاگەیاند: ئەم مامۆستایە بە هۆی ڕەخنە، لە بەلاڕێدابردنی پرسە ئایینی و مێژوویییەکانی ئەهلی سونەت، لە لایەن حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم مامۆستایە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگایی لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٩:٢٦ تاران

دەسبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مەهاباد

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا