لاوێکی کورد لە پاوە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٢٠ - ٠٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی کورد لە پاوە دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردی خەڵکی شاری پاوەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "ئاروین ئیقباڵی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی هوشیار خەڵکی شاری پاوە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ هۆکارێکی ڕوون ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی: هەتا ئێستە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

لەم پێوەندییەشدا، رۆژی سێشەممە ١٦ی رێبەندان، لاوێکی کورد به ناوی"موحسێن ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن"، سەر بە بەشی هەورامانی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گوێزراوەتەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم لاوە کوردەیان لە ناوچەی "چوارباخـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند