هێرشی هێزەکانی گاردی دژە شۆرش بۆ سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج

١٣٩٧/١١/١٨ - ٠٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێرشی هێزەکانی گاردی دژە شۆرش بۆ سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجئاژانسی کوردپا: هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش و بەرپرسانانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، هێرشیان کردە سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش و بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بە کەرەستە دژە شۆڕش و گازی فرمێسک‌ڕێژ، بۆ دووهەمین کەڕەت هێرشیان کردە سەر ساڵۆنی ٢١ی ئەندەرزگای ٧ی ساڵۆنی زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب.

شاهد عەلەوی، ڕۆژنامەنووسی کورد سەبارەت بە هێرش بۆ سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب لە فەیسبووکی شەخسی خویدا نووسیوویەتی: "ئەو هێرشە بە ئامانجی بانگکردن و ڕەوانەکردنی بە زۆرەملیی تەوحید قورەیشی پێشنوێژی هەینی مزگەوتی ئیمام شافیعی گوندی "ویزنە"ی شاری تالش، بۆ دادگا بووە، هەتا دادگای بە تۆمەتەوەپاڵدراوەکەی ناوبراو، کە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام ، زیندانی کراوە، پێراگەیشتن بکەن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕایگەیاندووە: بە پشتیوانی زیندانییانی عەقیدەتی_سیاسی ساڵۆنی ٢١، لە تەوحید قورەیشی و داخوازییە یاساییەکانی ناوبراو،گاردی دژە شۆڕس بە باتۆم و گازی فرمێسک‌ڕێژ و کەرەستە دژە شۆرش، هێرشیان کردووتە سەر ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی و ئەوانیان بریندار کردووە و تەنانەت دەست و لاقی ژمارەیەک لە زیندانییانین سیاسی شکاوە. لە نێو برینداربووان، تەوحید قورەیشی و حەمزە دەروێش بەرچاو دەکەیت و تەندروستیان نالەبارە و بە جێگای پێڕاگەیشتن و چارەسەری پزیشکی، بریندرابووانیان بۆ ژوورە تاکەسییەکانی ئەو زیندانە گوازتووتەوە.

پاش هێرشی گاردی تایبەت بۆ سەر زیندانییانی عەقیدەتی_سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، ژمارەیەک لە زیندانییانی دیکە عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەبیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازتووتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا