لە ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، ١١ کرێکاری سەقزی لە سەرکارەکەیان دەرکران

١٣٩٧/١١/١٧ - ٠٦-٠٢-٢٠١٩ - ٠٩:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، ١١ کرێکاری سەقزی لە سەرکارەکەیان دەرکرانئاژانسی کوردپا: ١١ کەس لە کرێکارانی ئاردسازی شاری سەقز، لە سەر کارەکەیان لە لایەن خاوەنکارەوە دەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، ١١ کرێکاری کارگەی ئاردسازی "گوڵنام"ی شاری سەقز، بە هۆی خرابی بارودۆخی ئابووری، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.

دەرکرانی ئەو ١١ کرێکارە سەقزیە، بە هۆی "بارودۆخی خرابی ئابووری و پێنەدانی گەنم بەو کارگەیە" ڕاگەیەندراوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە هۆی پێنەدانی ئاردەوە لە لایەن سایلۆکانەوە، کاری ئەم کارگەیە ڕوو لە کەمی کردەوە و ئەمەش بووتە هۆی دەرکرانی ئەو ١١ کرێکارە.

ئەو ١١ کرێکارە، لەو کارگەیە بە شێوەی گرێبەستی کاریان کردووە.

کارگەی ئاردسازی گوڵنامی شاری سەقز، ساڵی ٧٢ی هەتاوی دامەزراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ