بەرپرسی دەزگای قەزاییی ئێران: ئێمە تاوانباری بە ناو زیندانیی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، ڕۆژی ڕابردوو، لە کۆبوونەوەی بەرپرسی دەزگای قەزایی، باسی لەوە کردووە، کە ئەگەر کەسێک تاوانێکی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەنجام دابێت، تاوانباری سەرەکییە و کە دەبێت پێڕاگەیشتن بە تاوانەکەیدا بکرێت.
سەرۆکی دەزگای قەزایی هەروەها، ڕایگەیاندووە: تاوانی سیاسی لە یاسای بنەڕەتی ئێران پێناسە کراوە و پێڕاگەیشتن بەو تاوانە پەیوەندیی بە یاساوە هەیە و لە ئێستەدا تاوانباری سیاسیمان نییە.
ئەو بەرپرسەی حکوومەتی ئێران، هەروەها باسی لە نەبوونی زیندانیی سیاسی لە ئێران کرد و وتی: "زیندانیی سیاسی" لە ئێراندا لە کاتێکدایە کە هەزاران کەس بە تۆمەتگەلێکی وەک "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی"، "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "تێکدانی بیروڕای گشتی" دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: بە هیچ شێوەیەک ڕەخنەگرتن لە حکوومەتی ئێران، تاوان نییە.
ئەو بەرپرسە قەزاییە هەروەها ڕایگەیاند: دەزگای قەزایی لەسەر ڕەخنەگرتن، چاوەدێری نەخستووتە سەر کەس و ئەمەشە ناڕاستییەکی گەورەیە، ئایا هەتا ئێستا کەسێک بە هۆی ڕەخنەیەک زیندانی کراوە.
قسەکانی سادق لاریجانی لە حاڵێکدایە، کە چەندین جار ناوی زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و لە سەردەمی بەرپرسایەتی ناوبراو، بڵاو کراوەتەوە.
دەگوترێت، کە لە زیندانییەکانی ئێران، نزیکەی ٢٠٠ زیندانی بوونی هەیە و نەبوونی خزمەتگوزاری و ناوەندی دەرمانی بۆ زیندانییان و پێڕانەگەیشتنیان، لە لایەن ڕێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤەوە، ڕەخنە لە ئێران گیراوە.