کۆڵبەرێکی برینداری کورد بە هۆی تەقینەوەی مین، بۆ نەخۆشخانەی هەولێر گوێزرایەوە

١٣٩٧/١١/١٥ - ٠٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی برینداری کورد بە هۆی تەقینەوەی مین، بۆ نەخۆشخانەی هەولێر گوێزرایەوەئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری حاجی عۆمران، کەمئەندامبوو، بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لە هەرێمی کوردستان گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "غەفوور حەمزەعەزیز" تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە سنووری حاجی عۆمران تووشی ئەو ڕووداوە بووە و دواتر بۆ ناوەندی دەرمانی "چۆمان" ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە، بۆ نەخۆشخانەی ئیمرجینسی لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە نەخۆشخانەی ئیمرجیسنی شاری هەولێر، لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا