لاوێکی کورد، خەڵکی گوندی"نێ"ی مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/١٥ - ٠٤-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی کورد، خەڵکی گوندی\ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد، خەڵکی گوندی"نێ"، سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، رۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی"مححەممەد پەروازە" دوای ٩٠ رۆژ دەست بە سەرکرانی لە ژوورە تاکەکەسی گرتووخانەی شاری سنە و دوو حەفتە دەست بە سەری لە گرتووخانەی مەریوان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ئەمسال، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم لاوە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی بە تۆمەتی "هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.

ئەم لاوە کوردە، دوای دەسبەسەربوونی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە و لە ژوورە تاکەکەسی ڕاگیرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا