حوکمی ئیعدامی دوو زیندانی سیاسیی کورد، لە زیندانی ورمێ هەڵوەشایەوە

١٣٩٧/١١/١٥ - ٠٤-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی ئیعدامی دوو زیندانی سیاسیی کورد، لە زیندانی ورمێ هەڵوەشایەوەئاژانسی کوردپا: حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ هەڵوەشایەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوکمی لە سێدارەدانی ئەرسەلان خودکام، زیندانی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ، پاش قەبووڵ کردنی "اعادە دادرسی" لە لقی دووی دیوانی باڵای وڵات و ڕەوانەی کردنی دۆسیەیەکە بۆ دادسەرای نیزامی شاری تاران، ئەو حوکمە هەڵوەشایەوە و بۆ ١٠ ساڵ زیندانی گۆڕدرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، دادسەرای نیزامیی شاری تاران حوکمی لە سێدارەدانی ئەرسەلان خودکام، هەڵوەشاندەوە و ئەو حوکمەشی بە باوکی ئەرسەلان ڕاگەیاند.

ئەرسەلان خودکام ٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە شاری شنۆ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و لە لایەن لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێ بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران" بە ئێعدام مەحکووم کرا.

دادگایی کردنی ئەرسەلام خۆدکام، شەش جار لە دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بەڕێوەچوو و دواتر دۆسیەی ناوبراو بۆ لقی ٣٢ی دادگای نیزامیی شاری ورمێ ڕەوانە کراوە و ئەم دادگا نیزامییەش ئەو زیندانییە سیاسیە کوردەی بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای سیخوری کردن بۆ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ئیعدام مەحکووم کردبوو.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٤٧ ساڵە خەڵکی مەهاباد ٢٢ ساڵ لەمەوبەر ئەندامی یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران ماوەی ١٦ ساڵ ئەندامی سپای پاسداران بووە.

لە لایەکی دیکەوە، یەکێک لە نزیکانی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئیعدام لە وتووژێکدا، لەگەڵ ئاژانسی کورد، باسی لە هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی ناوبراو لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، کرد.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە دەڵێت: دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە، پاش رەت کردنەوەی پێداچوونەوەی حوکمەکەی و بۆ تەواو کردنی ڕەوتی لێکۆڵینەوەکەی ڕەوانەی لایەنە پەیوەندییدارەکان لە شاری شنۆ کرا و دواتر ناوبراو جارێکی دیکە لە دادگای ئینقلابی شاری ورمێ دادگایی کراوە.

"مەحیەدین ئیبراهیمی" کوڕی محەممەد، تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ"ی شاری شنۆ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" بە ئیعدام مەحکووم کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە له ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بریندار و دواتر دەسبەسەر کرا.

٢٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ، دادگایی کردنی مەحیەدین ئیبراهیمی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو"، بەبێ هەبوونی پارێزەر بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ یەکی مانگی ڕەزبەر بڕینەوەی حوکمی ئێعدام بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران"، بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا