ژنێکی لاو بە هۆی دەرزی لێدانی هەڵە، گیانی لە دەستدا

١٣٩٧/١١/١٤ - ٠٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٥:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنێکی لاو بە هۆی دەرزی لێدانی هەڵە، گیانی لە دەستدائاژانسی کوردپا: ژنێکی لاو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، بە هۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەوریز، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، "دڵنیا سەلیمی"، تەمەن ٢٠ ساڵ کچی ڕەشید خەڵکی گوندی "تورجان"، بە هۆی لێدانی دەزری بە هەڵە ، گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا، ڕایگەیاند: ئەو ژنە لاوە، کە تووشی نەخۆشینی "گەدە" هاتبوو، پاش ڕەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانەی "ئەلزەهرای" شاری تەورێز، بە هۆی لێدانی دەرزیەوە، گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دوکتورەکانی نەخۆشخانەی ئەلزەهرا بە هۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە، لە دڵنیا کە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵی ناوبراو و ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: تەرمی ئەو کچە لاوە لە پزیشکی یاسایی دایە و بۆ توێکاری و ڕوونبوونەوەی هۆکاری گیان لە دەستدانی دڵنیا، هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

دڵنیا سەلیمی ماوەی دوو مانگە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران