لاوێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/١٤ - ٠٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرائاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی"نێ"ی سەر بە شاری مەریوان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی''حەمید پەروازە" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی"نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، دوای ٩٠ ڕۆژ دەسبەسەری لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە و دوو هەفتە لە بەندیخانەی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، تا بەڕێوەچوونی کاتی دادگاییەکەی ، ئازاد کرا.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە تۆمەتی"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران'' لە لایەن هێزە ئیتلاعاتەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ناوبراو دوای دەسبەسەرکردن بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرابوو و دوای لێکۆلینەوە، لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی شاری سنە ڕاگیرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا