تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کاسبکاران، برینداربوونی کاسبکارێکی لێکەوتەوە

١٣٩٧/١١/١٤ - ٠٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کاسبکاران، برینداربوونی کاسبکارێکی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوااڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "عۆسمان کلاوگیز"، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە نزیک گوندی "نێروان"ی شاری بانە، بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کاسبکارە کوردە، بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پاش بریندار کردنی ئەو کاسبکارە کوردە، دەستیان بە سەر شتومەکی کاسبکارانی دیکەدا، گرتووە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد، لە دەوروبەری گوندی "بێتووش" سەر بە شاری سەردەشت، کەوتبوونە بۆسەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی و هێزە حکوومەتییەکان، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لە کاسبکاران کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران