هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلۆڕان بە تەقینەوەی مین بریندار بوو

١٣٩٧/١١/١٤ - ٠٣-٠٢-٢٠١٩ - ٠٩:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلۆڕان بە تەقینەوەی مین بریندار بووئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بە جێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام، بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەواد کەریمی" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "تەختان" سەر بە شاری دیهلۆڕان، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو ڕووداوەدا، ئەو هاووڵاتییە قامکی یەکێک لە دەستەکانی قرتاوە و دەمووچاو و دەستەکەی دیکەشی، بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەو هاووڵاتییە، لە کاتی ڕۆیشتندا، بە هۆی هەڵخلیسکانەوە، دەستی دەکەوێتە سەر مین و دەتەقێتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ناوچەی "گریشمی نەسریان" لە ناوچەی سنووری شاری دێهلۆڕان تووشی ئەم ڕووداوە بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانە "شوهەدا" ئەو شارە خەوێندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا