هێزە حکوومەتییەکان لە سەردەشت کاسبکاران دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە

١٣٩٧/١١/١٣ - ٠٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە حکوومەتییەکان لە سەردەشت کاسبکاران دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللەئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سەردەشت هەژمارێک لە کاسبکارانی کورد،دەدەنە بەردەسڕێژ.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ئێوارەی رۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد، لە دەوروبەری گوندی "بێتووش" سەر بە شاری سەردەشت، دەکەونە بۆسەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی و هێزە حکوومەتییەکان، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقە لە کاسبکاران دەکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری ڕووداوەکە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی،٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون و هەروەها هێزە نیزامییەکان، دەستیان بە سەر ١٥ سەر ئەسبی کاسبکاراندا، گرت.

ئەم سەرچاوە دەڵێت: بە خۆشحاڵییەوە لەم ڕووداوەدا، خەساری گیانی لێ‌نەکەوتەوە و هێزە نیزامییەکان تەنیا دەستیان بە سەر شتومەکی کاسبکاراندا گرتووە.

بەپێی بەندی ئەلف لە ماددەی ٢ی یاسای قاچاخ، ئەگەر کەلوپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە ١ میلیۆن تمەن کەمتر بێت هیچ سزایەکی نییە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلوپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵی دەگرن لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێ تەنیا کەلوپەلەکانیان زەوت بکرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا